AP ١٤٠٠ خەرمانان ١٤ ١٧:٢٣

لە دەرهێنەری هونەرمەندێکی ئێرانی؛

کورتەفیلمی "سێبەر" گەیشتە فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی

کورتەفیلمی "سێبەر" گەیشتە فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی

کورتەفیلمی "سێبەر" لە نووسەری و دەرهێنانی مەجید دەرویش نژاد دەچێتە فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەم کورتەفیلمە ماوەی ٥ رۆژ لە گوندی دەرزمی ورمێ لە لایەن حکمەت و سەولەت سولەیمانییەوە بەرهەم هات.

ئەم کورتەفیلمە پاش بڵاو بوونەوەی لە ورمێ، گەیشتە پێنجەمین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی سلێمانی. شەبنەم یووسفی، ئیسلام ئالووسی، حەبیب فەرەهمەند، کاملیا شاهین و بەهار مەعرووفی ئەکتەرەکانی ئەم کورتە فیلمەن.

ئەم فیلمە گێڕەوەری کاریگەرییەکانی تووشبوون بە مادە هۆشبەرەکان لە سەر ژیانی کۆمەڵایەتی مرۆڤەکانە و یەکەمین ئەزموونی دەرهێنانی فلمی دەرویش نژادە.

News ID 38975

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha